دەستپێک
|
ئەو ئینسایکڵۆپیدیا ئازادەی کە ھەموو کەسێک دەتوانێت دەستکاریی بکات. ھەنووکە ٧٩٬٤٦٦ وتار بە کوردیی ناوەندی (سۆرانی) ھەن. |
پێڕستی وتارەکان • ڕێکخستنەکان
| ||||||
|
لەبارەی ویکیپیدیا • سیاسەت و ڕێساکان • فێرکاریی خێرا • فێرکاری بە وێنە • پرسیارە دووپاتکراوەکان • ڕێنماییی خێرا | |||||||

دەرگا کراوەکە (بە ئینگلیزی: The Open Door) دووەم ئەلبومی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە. بۆ یەکەم جار لە پۆڵەندا لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٦ بڵاوکرایەوە، لە ڕێگەی تۆمارەکانی وایند-ئەپەوە، و دواتریش لە زیاتر لە ٢٠ وڵات بڵاوکرایەوە لە جیھاندا. ڕۆژی بڵاوکردنەوەکە، کە بە ڕەسەنی ئازاری ٢٠٠٦ بوو، گۆڕدرا لەبەرئەوەی گیتارژەن تێری باڵسامۆ توشی سەکتەی مێشک ببوو، لەدەستدانی بەڕێوەبەرەکەی پێشوویان ھەروەھا جیابوونەوەی ھەردوو ئەندامی پێشوو ویڵ بۆید و بێن موودی لە گرووپەکە. ئەلبومەکە نیشانەی دەستپێکێکی نوێیە بۆ گرووپەکە، ھەروەھا مۆسیقای نوێ کراوەتە ئەلبومەکەوە وەک گۆتیک ڕۆک، سیمفۆنیک ڕۆک و پاپ و ھەروەھا بەکارھێنانی کۆرۆس و گۆرانیوتنی ئۆپێراتیکی لە ھەندێک لە گۆرانییەکاندا (وەک لەکریمۆسا) نووسینەوەی ئەلبومەکە زیاتر لە ١٨ مانگی پێچووە؛ زۆربەی گۆرانییەکان نوسراوەی دەستی ئەیمی لی و تێری باڵسامۆن، و ھەروەھا دەرھێنراون لەلایەن دەیڤ فۆرتمن.
ئەلبومەکە بەگشتی پێداچوونەوەی باشی وەرگرتووە کە دەستخۆشیان ڕادەگیاند بۆ نووسینەوەی گۆرانییەکان و ھەروەھا ژەنینی ئامێرەکان لەگەڵ دەنگی لی، و ھەندێکیش ڕەخنەیان لێگرت بەھۆی گۆڕانی دەنگی گرووپەکە و دژی ئەلبومەکە وەستان بەھۆی جیاوازییەوە لەگەڵ یەکەمین ئەلبومی دەرکەوتنیان بەناوی کەوتوو. ئەلبومەکە کاندید کرا لە ٥٠ھەمین خەڵاتەکانی گرامی بۆ باشترین پەخشی ھاردڕۆک بۆ تراکی ئەلبومەکەیان قوربانیی شیرین. دەرگا کراوەکە ژمارە یەکی بەدەستھێنا لە بیلبۆرد ٢٠٠ بە زیاتر لە ٤٤٧٫٠٠٠ فرۆشەوە لە یەکەم ھەفتەی دەرچوونیدا. ئەلبومەکە پلەی یەکەمی بەدەست ھێنا لە ئوسترالیا، ئەورووپا، ئەڵمانیا، یۆنان لەگەڵ سویتزەرلاند؛ و مایەوە لە بیلبۆرد ٥ لە زیاتر لە ٥٠ وڵات. ئەلبومەکە بڕوانامەی پلاتینی پێبەخشرا لەلایەن (پیشەسازی تۆمارکردنی کۆمەڵەی ئەمریکا) دوای مانگێک لە دەرچوونی، لەوکاتەوە زیاتر لە ٥ میلیۆن کۆپی لێ فرۆشراوە و لە زیاتر لە ٥٠ مارکێتی جیھانی بڕوانامەی پێ بەخشراوە.
کاتێک بانگم بکە کە بە ھۆشیت بە دیجیتاڵی بڵاوکرایەوە وەک یەکەمین تاکەگۆرانی ئەلبومەکە لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٠٦؛ وەک تاکێکی سیدی بڵاوکرایەوە لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٦. گۆرانییەکە ژمارە ١٠ی بیلبۆرد ھۆت ١٠٠ی بەرکەوت و لە ٢٠ چارتی تری ناوخۆییش مایەوە. لیتیۆم وەک دووەم تاکی ئەلبومەکە بڵاوکرایەوە لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧، و قوربانیی شیرینیش وەک سێھەم تاک لە ٥ی ئایاری ٢٠٠٧، گود ئینەفیش وەک چوارەم تاک بڵاوکرایەوە، بەڵام شکستی ھێنا لە سەرکەوتن بەسەر ھیچ کامێک لە چارتەکاندا. دەرگا کراوەکە لە دوو گەشتدا سپۆنسەری کراوە، گەشتی دەرگا کراوەکە و دواتر گەشتی ئێڤەنێسێنس. (تەواوی وتار...)
- ویلایەتە یەکگرتووەکان ھێرشی ئاسمانی کردە سەر ڤێنیزوێلا و سەرۆکی وڵاتەکەی (لە وێنەکەدا) دەستگیر کرد.
- ١١ی تشرینی دووەم – ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە بەشداریی دەیان لایەنی سیاسی لە ھەرێمی کوردستان و عێراق بەڕێوە چوو.
- ١٠ی تشرینی یەکەم – ماریا کۆرینا ماچادۆ خەڵاتی ئاشتیی نۆبێلی بۆ چالاکییە دیموکراسییەکانی لە ڤێنیزوێلا پێ بەخشرا.
- ١٦ی ئەیلوول – ڕۆبێرت ڕێدفۆرد، ئەکتەر و دەرھێنەری فیلمی ئەمریکی لە ٨٩ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.
- ٢٢ی ئاب – لە ئەنجامی پێکدادانەکانی لالەزار لە سلێمانی، لاھور شێخ جەنگی لەگەڵ براکەی و چەندین چەکداری تر دەستبەسەر کران.
- ٧ی ئاب – جیم لۆڤێڵ، ئەستێرەگەڕی ئەمریکی و فەرماندەی ئەپۆلۆ ١٣ لە تەمەنی ٩٧ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.
- ١٦٢٢ – نووسەر و شانۆنامەنووسی فەرەنسی مۆلێر لەدایک بوو.
- ١٩١٥ – چاپخانەی کوردستان دامەزرا، بۆ بڵاوکردنەوەی پەرتووک و بڵاوکراوە کوردییەکان.
- ١٩١٨ – جەمال عەبدولناسری سەرۆکی پێشووی میسر لەدایک بوو.
- ٢٠٠١ – ویکیپیدیا لەلایەن جیمی وەیڵز و لاری سانگر دامەزرا.
١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ (زایینی)؛ بەرامبەر بە ٢٥ی بەفرانباری ٢٧٢٥ (کوردی)
→دوێنێ
ئەرشیڤ
سبەینێ←
- … کە ناسرەدین شا ١٨٣ ھاوسەری ھێنا و ئەو کاتەی کە کوژرا ٨٥ ھاوسەری ھەبوو؟
